داهاتی مانگانەی عێراق لە یەك ملیارەوە بۆ نزیكەی 6 ملیار دۆلار بەرزبووەوە

داهاتی مانگانەی عێراق لە یەك ملیارەوە بۆ نزیكەی 6 ملیار دۆلار بەرزبووەوە

گوڵان میدیا
عێراق پابەندبوونی خۆی بەبڕیاری دیاریكردنی پشكی هەناردەكردنی نەوتەكەی لەلایەن ئۆپێكەوە دووپات كردەوەو وەزارەتی نەوتی عێراق پاپەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە بەپێویست زانی لەپێناو گەڕانەوەی بەهای نەوت و بەردەوامبوونی سەقامگیریی لە بازاڕە جیهانی یەكانی نەوت، ئەمەش دوای ئەو قازانجە زۆرەی عێراق دێت كە لەئاكامی هەڵكشانی بەهای بەرمیلێك نەوت بۆ 65 دۆلار ئەمە وێڕای زیادبوونی داهاتەكانی نەوتی عێراق لە یەك ملیارەوە بۆ 5-6 ملیار دۆلاری مانگانە. ئەم زیادبوونەی داهاتی نەوت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كەوا دەگات هەرێمی كوردستان دەربازی بێت لەو قەیرانە داراییەی چەند ساڵێكە بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و بڕینی بودجەكەیەوە دووچاریی بووە.
باشبوونی بەهای بەرمیلێك نەوت دوای بەرزبوونەوەی خواستی نەوت دێت لەلایەن وڵاتانی هەردوو كیشوەری ئەوروپا و ئەمەریكا و كەمبوونەوەی مەترسیەكانی پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتانە بەگشتی ، ئەمە وێڕای پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپێك بە دیاریكردنی پشكی هەناردەكردنی نەوتی خاوی ئەندامەكانی .
Top