به ئامانجكردنی هێزهكانی هاوپهیمانان له عێراق زیادیكردووه
لە دوای بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمهریکا و عێراق، بە ئامانجکردنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان زیادیکردووە، سەرکردەیەکی هاوپەیمانێتی فەتحیش پێیوایە، هۆکارەکەی بۆ دەرنەچوونی هێزەکانی ئەمهریکا لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.
محەممەد بەلداوی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقوونی سەر بە عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر بە بوونی هێزەکانی ئەمهریکا لە عێراق لاوازە و لە ئاست داواکارییەکان نییە. هەروەها جەختیکردەوە، هێزەکانی ئەمهریکا دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن.
چوارشەممەی رابردوو، گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا بەڕێوەچوو، سەبارەت بە بە ئامانجکردنیان لەلایەن گرووپەکانەوە لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق، رەزاق حەیدەری، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی فەتح ئاشكرای كرد، دەبێت ئەمهریکا بارودۆخی ئێستای عێراق بەشێوەیەکی درووستر بخوێنێتەوە و کار بۆ کشانەوەی هێزەکانی بکات.
گوتیشی، هەرچەندە حکومەت بە ئامانجکردنی هێزەکانی ئەمهریکا بە دەرچوون لە یاسا لەلایەن ئەنجامدەرانی دەزانێت، بەڵام گرووپە چەکدارەکان پێیانوایە، بە ئامانجکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەبەرامبەر دەرنەچوونی هێزەکانی ئهمهریكایه لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمهریکییەکان ئاماژە بە بوونی ژمارەیەکی کەم لە راوێژکارانیان لە عێراق دەکەن، لەکاتێکدا هەندێک لایەنی دیکە پێیانوایە، ژمارەی سەرباز و راوێژکارانی ئەمهریکی زۆر لەوە زیاترە کە باس دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر هاوپەیمانان پابەندی مەرجەكانی عێراق بوون، ئەوا پێویستە هێزە بەرگریكارە نیشتمانییەكانی عێراق چالاكییە سەربازییەكانیان بە هەموو شێوەیەك رابگرن، حكومەتیش سزای هەموو ئەوانە بدات، كە لەناوەوە یان دەرەوە پێشێلكاری دەكەن.
k24 -