سەرکردەیەکی باڵای حزبێکی ئیسلامی لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا
سەرچاوەکە، کە لێدوانی بۆ (مەعلوومە) داوە، دەڵێ: ”هێزێکی سوات و دەستپاکی، لە قەزای عامرییە سموود لە باشووری فەلووجە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دکتۆر عەبدولسەتار عیساوی، سەرکردە لە حزبی ئیسلامی و بە گومانی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵیی دارایی و ئیداری لەو ماوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی ئەنبار بووە لە ساڵانی رابردوودا و دەستگیریان کردووە“.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناسنامەی ئاشکرا بکرێ، دەشڵێ: ”عیساوی تۆمەتبارە بەهەدەردانی سامانی گشتی، کاتێ کە بەڕێوەبەری تەندروستیی ئەنبار بووە لە ساڵانی رابردوودا و بڕێکی زۆر پارە دیار نەماوە، لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکە، کە لە یەکێ لە دادگاکانی تایبەت بە تۆمەتی ئاراستەکراو، لەسەریاندا لێکۆڵینەوە لەگەڵ عیساوی دەکەن“.
جەختیشی کردووەتەوە، کە عیساوی بەپێی یادشتێکەوە لە لایەن دادگاوە بەپێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە لیژنەکانی دەستپاکی سوورن لەسەر ئەوەی دۆسیەکانی گەندەڵیی ئیداری و دارایی لەگەڵ گەورە بەپرسان بکرێنەوە.
باسنيوز