ئەمەریكا: گرنگە عێراق سەروەری خۆی بپارێزێت و لە رووی وزەوە سەربەخۆ بێت
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی:" دەمانەوێت هەماهەنگی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکەین، بۆ 120 رۆژی دیکە عێراقمان لە سزاکان بەخشیوە و رێگەمان پێداوە وزەی خۆی لە ئێرانەوە دابین بکات".
گوتیشی: "لەو ماویەش چەندین رێککەوتنی پەیوەست بە وزەی کردووە و هیوادارین عێراق بتوانێت کۆتایی بە پشتبەستن بە ئێران بهێنێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەیكرد، "ئەو گرێبەستانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە واژووی کردوون دەتوانن عێراق لە چنگی ئێران دەربهێنن و چیتر بۆ دابینکردنی وزە پێویستی بە ئێران نەبێت".
k24 -