سعوودیە دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ عێراق زیاد دەكات
عەبدولعەزیز شەمەری باڵوێزی سعوودیە لە عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد سەردانەكەی سبەینێ چوارشەممەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە لە كاتێكی گرنگدا دێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ریازدا پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەكان تاوتوێ دەكات.
هەروەها بڕیارە لە میانی سەردانەكەی كازمیدا، ژمارەیەك ڕێككەوتننامەی نوێ لە نێوان عێراق و سعوودیەدا ئیمزا بكرێن.
باسنيوز