كوێت تەرمی سەربازێكی رادەستی عێراق كردەوە

كوێت تەرمی سەربازێكی رادەستی عێراق كردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە دەوڵەتی كوێت تەرمی سەربازێكی ڕادەستی عێراق كردەوە، كە لە شەڕی داگیركردنی كوێتدا، ساڵی ١٩٩٠ كوژرابوو.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە كە قەحتان جەنابی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی و پەیوەندییەكان بەیانیی ئەمڕۆ نووسراوێكی لەگەڵ رەبیع عەدسانی سەرۆكی لیژنەی بەدیلگیراوان و بێسەروشوێنبووانی كوێت ئیمزا كردووە، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەربازێكی عێراق كە بەم دواییە لە دوورگەی بۆبیان لە كوێت دۆزرابووەوە.

تەرمەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كوێت بە سەرپەرشتیی لیژنەی مانگی سووری نێودەوڵەتی، رادەستی لایەنی عێراقی كراوەتەوە، بڕیارە لەوێندەرێشەوە لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی سەربازی بگەڕێندرێتەوە عێراق.











باسنيوز

Top