ھۆزە عەرەبییەكان: فەیاز بەڵێنی دەرخستنی پەكەكەی لە شنگال بە ئێمە داوە

ھۆزە عەرەبییەكان: فەیاز بەڵێنی دەرخستنی پەكەكەی لە شنگال بە ئێمە داوە
مزاحم حوێت، گوتەبێژ بەناوی ھۆزە عەرەبییەكان لە ناوچە جێناكۆكەكانی لە عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، سەرۆكی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز بەڵێنی دەرخستنی پەكەكەی لە قەزای شنگال داوە.

حوێت گوتی: "فەیاز لە كاتی سەردانی بۆ پارێزگای نینەوا بەڵێنی بە ریشسپیانی ھۆزەكانی عەرەبی دا كێشەی شنگال لە نێوان بەغدا و ھەولێر چارەسەربكرێت و ئاوەرەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و سەروەری دەوڵەت بسەپێنرێت و ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەوێ دەربخرێن".

حوێت گوتیشی: "ریشسپیانی ھۆزەكان بە (فەیاز)یان راگەیاند، ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان لە ترسی تاوانەكانی پەكەكە".

پێش چەند رۆژێك، جێگری فەرمانداری ئۆپەراسیۆنەكانی ھاوبەش لە عێراق، فەریق روكن عەبدوڵئەمیر ئەلشمەڕی جەختیكردبوویەوە، قەزای شنگال لە پارێزگای نینەوا بەتەواوی لە ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی ئیتیحادی دایە.

ماوە ماوە بەھۆی پەكەكەوە شنگال گرژی بەخۆیەوە دەبینێت، كە جۆرە دەسەڵاتێكی ھەیە لە ناوچەكەدا و حەشدی شەعبیش پشتیوانیی لێدەكات.

سەرچاوە: RT
k24 -
Top