سبه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن

سبه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی و سامح شوكری، هاوتا میسرییه‌كه‌ی ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ردانی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ئوردن و میسر بۆ عێراق، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێقووڵییه‌ له‌ نێوان هه‌رسێ وڵاته‌كه‌دا".

رۆژی هه‌ینی رابردوو، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دواخستنی لووتكه‌ی نێوان عێراق، ئوردن و میسری راگه‌یاند، كه‌ بڕیاربوو دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
k24 -
Top