ڕوونكردنەوەی حكوومەتی عێراق لەبارەی وەستانی بزوێنەری فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر

ڕوونكردنەوەی حكوومەتی عێراق لەبارەی وەستانی بزوێنەری فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەم دەنگۆیە بڵاو كردەوە كە باس لە وەستانی بزوێنەری فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری عێراق دەكات، كە بڕیار بوو دوێنێ بەرەو هیندستان گەشت بكات.

لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە كە ئەم دەنگۆیە ڕاست نییە و دوێنێ ٢٧ی ئادار، بڕیار نەبووە هیچ فڕۆكەیەكی عێراقی لە بەغداوە بەرەو هیندستان گەشت بكات.

وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە دوێنێ هەموو گەشتەكانی هێڵی فڕۆكەوانیی عێراقی بە گوێرەی خشتەی دیاریكراو ئەنجام دراون و هیچیان ڕووبەڕووی كێشە نەبوونەتەوە.

گواستنەوەی عێراق داوای لە میدیاكانی وڵاتەكە كرد دووربكەونەوە لە بڵاوكردنەوەی دەنگۆی ناڕاست و زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێكراو وەربگرن.












باسنيوز


Top