کازمی پەیامێک بۆ گەلی میسر دەنێرێت: سیسی هەلێکی مێژوویی ئێوەیە
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، رایگەیاندووە، ”سوپاس بۆ خوا“ میسر پێگەی خۆی بەدەست هێناوەتەوە و بەرەو گەشەپێدانی راستەقینە دەچێت.
مستەفا کازمی هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی میسر خواستووە و داوای لێکردوون یەکدەنگ بن و هیچ ”درۆیەکی تائیفی“ لەیەکتر جودایان نەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کەسایەتیی عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر، رایگەیاندووە، سیسی ”هەلێکی مێژوویی“ میسرە و ”گرنگیی پێبدەن“.
عەبدولفەتاح سیسی فەرماندەیەکی باڵای سوپای میسر بوو، لە ساڵی 2013 کودەتای بەسەر حکوومەتی ئیخوانەکانی تونسدا کرد و محەمەد مورسیی سەرکۆماری دوور خستەوە و دواتر دادگا بڕیاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر مورسیدا سەپاند.
بڕیاربوو لە کۆتایی ئەم مانگە، لوتکەی وڵاتانی میسر، ئوردن و عێراق لەنێوان عەبدولفەتاح سیسی و شاعەبدوڵڵای دووەم و مستەفا کازمی، لە بەغدا ساز بکرێت، بەڵام بەهۆی رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر، کۆبوونەوەکە بۆ ”کاتێکی نزیک“ دواخرا.
باسنيوز