ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەدرێت

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەدرێت
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 46ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە یەک خاڵی سەرەکی، کە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

شەوی شەممە (دوێنێ)، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.






باسنيووز
Top