کازمی بۆ گەلی کوردستان: ئامانجمان بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكاتەوە و رایدەگەیێنێت: "ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابووری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەکانی عێراق".
جگە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت "کۆمەڵگەکانی فارس، ئەفغان، کورد، زەردەشتییەکان، بەهایی و ناوەڕاستی ئاسیا و ئیسماعیلییەکان لە کەنەدا و جیهان ئاهەنگی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێی فارسی دەگێڕن. ئەمە ئەو کاتەیە کە هاوڕێ و خێزانەکانە پێکەوە کۆدەبنەوە".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئامەژەی بەوەش کردووە، نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت، لەکاتێکدا شەڕی دژی کۆڤید 19 بەردەوامە، "پێویستە بەردەوامبین لە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان".
کۆنسوڵی وڵاتانی جیهانیش لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامی خۆیان لەڕێگەی رووداو گەیاندە خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان جەختیان لەوە کردەوە کە خەڵک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ ئەوەی بەدووربن لە تووشبوون بە کۆرۆنا.
rudaw -