مسته‌فا كازمی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كورد ده‌كات

مسته‌فا كازمی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كورد ده‌كات
مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ توێتێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (20ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له‌گه‌لی كورد ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، داوای یه‌كڕیزی وڵات و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ دیموكراسییه‌كان ده‌كه‌مه‌وه‌.

كازمی له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم رۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌ گیانی برایه‌تی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانجامان تێپه‌ڕاندنی بارگرانییە ئابووری و تەندروستییەكانه‌.
k24 -
Top