بەغدا.. پارێزەر و چاودێرێکی سیاسی رفێندرا

بەغدا.. پارێزەر و چاودێرێکی سیاسی رفێندرا
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چاودێرێکی سیاسیی عێراقییان دەستگیر کرد و بەرەو شوێنێکی نادیار، رفاندیان.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 20-3-2021، گرووپێکی چەکداری، کە جلی سەربازییان پۆشیبوو و خۆیان نەناساندبوو، ئیبراهیم سومەیدەعی، پارێزەر و چاودێری سیاسییان لە بەغدا دەستگیر کردووە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارەکان ئیبراهیم سومەیدەعییان بەرەو شوێنێکی نادیار بردووە.

لێژنەی مافی رۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ”بەدواداچوون بۆ هەواڵی دەستگیرکردن سومەیدەعی دەکەین“. بەپێویستیشی زانیوە حکوومەتی عێراق رێز لە بنەماکانی مافی مرۆڤ بگرێت و بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن، هیچ هاووڵاتییەک دەستگیر نەکرێت.


باسنيوز
Top