کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دواخرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دواخرا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دواخرا.

دوای رێککەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر پرۆژەیاساکە و پەسەندکردنی رێککەوتنەکە لالەیەن لێژنەی دارایی، بڕیار درا کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 20-3-2021 پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە ”بۆ کاتێکی نادیار“ دواخراوە“ و تا ئێستا هۆکاری دواخستنەکە ئاشکرا نەبووە.

درەنگانی شەوی هەینی 19-3-2021، لە کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی و سەرۆک فراکسیۆنەکان، رێککەوتن لەسەر ماددەی 11ـی تایبەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کرا و بەمەش هەموو بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاساکە بۆ دەنگ لەسەر دان، ئامادە کران.



باسنيوز
Top