ڤیان سەبری ژمارە دەنگە پێویستەکان بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکات
بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە کۆ ببێتەوە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لێژنەی دارایی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی، ماددەی 11ـی تایبەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردووە.
ڤیان سەبری لەبارەی ژمارەی ئەو دەنگانەی لە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە پێویستە، رایگەیاند، پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە پێوستیی بە دەنگی زۆرینەی سادە (50+1ـی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی کۆربوونەوەکە)، ھەیە
درەنگانی شەوی هەینی 19-3-2021، لە کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی و سەرۆک فراکسیۆنەکان، رێککەوتن لەسەر ماددەی 11ـی تایبەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کرا و بەمەش
هەموو بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاساکە بۆ دەنگ لەسەر دان، ئامادە کران.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی دوێنێیدا لەگەڵ لایەنە شیعەکان، لەسەر بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان رێککەوتووە.
باسنيوز