نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای ئیتیحادی له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دان
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، نه‌هرۆ رواندزی، تایبه‌ت راگه‌یاند، دوو بژارده له به‌رده‌م نوێنه‌راندان.
له باره‌ی بژارده‌كانه‌وه گوتی: ئه‌گه‌ر یاسای دادگای ئیتیحادی تێپه‌ڕێندرێت، كه ته‌نیا سێ مادده‌ی ناكۆكی له‌سه‌ری ماوه، ئه‌وا دانیشتنه‌كه پێویستی به ئاماده‌بوونی 220 نوێنه‌ر هه‌یه. بژارده‌ی دووه‌میش لایه‌نه شیعه‌كان بیر له هه‌مواری یاسای پێشووی دادگای ئیتیحادی ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه تێپه‌ڕێنن، پێویستیان له زۆرینه‌ی ساده (50+1) هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه بۆ هه‌مواره‌كه‌ش پێویسته (220) نوێنه‌ر ئاماده بن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه، تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌وا بۆ كورد باشتره، به‌ڵام ئێمه دژی یاسا نوێیه‌كه‌ین.
k24 -