پاساوەكانی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورین

پاساوەكانی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورین
لە ناو کێشمە کێشمەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا یەکێک لە بیانوئەکانی ئێستای بەشێک لە لایەنەکانی عێراق ئەوەیە، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت حساباتی دارایی خۆی لە 2004 وە تا 2020 بۆ عێراق بخاتە ڕوو، لە کاتێکدا کەمتر لە %5ی مافە داراییەکانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە دابین کراوە و بە ھیچ شێوەییەک ئامادە نین ئەو قەرزەی لە لایەتی بدەنەوە بە ھەرێمی کوردستان.

لە ساڵی 2014 وە تا 2019 عێراق پابەند نەبووە بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بە بیانووی ئەوەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان خۆی نەوت دەفرۆشێت، کە بە گوێرەی دەستور مافی ھەیە و تەنانەت شایستەکانی ھەرێمیشی بەو بیانوەوە بڕیوە. شارەزایەکی ئابووری رای وایە حکومەتی عێراق لە بیانوو دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەست بە سەر مافە داراییەکانی ھەرێمی كوردستاندا بگرێت، ئەمەوو بۆ لاوازی حکومەتی ئێستای عێراق دەگەڕێتەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە بەردەست پەرلەمانتاران دایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی 1963 تا 2003 ئەو کاولکاریانە ڕژێمی بەعس بەسەر خەڵی ھەرێمی کوردستانیدا ھێناوە، خەمڵێنراوە بە نزیکەی 375 ترلیۆن دینار. تا ئێستا حکومەتی عێراق ھیچ قەرەبوویەکی نەکردوەنەتەوە و لە ساڵی 2014 وە تا 2019 تەنھا بۆ مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی عێراق 75 تریلیۆن دینار قەرزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و لەو ژمارەیەش تەنھا 13 ترلیۆنی داوەتەوە و 62 ترلیۆن ماوە.
k24 -
Top