"ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژارییدان گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە"
رەعد دەهلەکی، سەرۆکی لیژنەی کار لە پەرلەمانی عێراق بۆ (مەعلوومە) ئاشکرای کردووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدان و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی وەردەگرن، وەزیری کاریش داوای یەک ملیۆن و 600 هەزار هەژاری دیکەی کردووە، کە ئەو یارمەتییە بیانگرێتەوە.
روونیشی کردووەتەوە، ئەو ژمارانە هەموو لێدوانە دژبەرەکانی بەرپرسان بە درۆ دەخەنەوە و قەبارەی هەژاریی لە عێراق دەردەخەن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ژمارەی ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژارییدان لە عێراق گەیشتووەتە رادەی تەقینەوە.
دەهلەکی روونیشی کردووەتەوە، هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی هەژاری لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەی دۆسیەی ئابوورییان لەبەردەستدایە، خاوەن پسپۆری نین و زۆرینەیان خەڵکی حزبی و واسیتەچییەکانن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەوانەی ئابووریی عێراق بەڕێوە دەبەن، وڵات بەرەو چاڵێکی قووڵ دەبەن، (وەک خۆی گوتەنی بەرەو هاویە دەبەن، کە قووڵتریین چاڵی ناو دۆزەخە).
basnews -