لە عێراق و هەرێمی کوردستان 39 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە عێراق و هەرێمی کوردستان 39 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان 39 هەزار و 489 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ئەنجامی پشکنینی پێنج هەزار و 267 کەسیان پۆزەتیڤ بووە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق "چوار هەزار و 564 تووشبووی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 39 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاند "ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 353 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 201 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە و شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".

تاوەکو ئێستا 768 هەزار و 352 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 695 هەزار و 184 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 90.5%ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 59 هەزار و 341 تووشبوو هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 463 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان. 13 هەزار و 827 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
rudaw -
Top