کازمی باس لە هەوڵێکی تێکدەرانە لە عێراق دەکات

کازمی باس لە هەوڵێکی تێکدەرانە لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە هەوڵێکی تێکدەرانە کرد، کە تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا دەکاتە ئامانج.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، کازمی گوتوویەتی ”پێویستە تێکڕای وەزارەتەکان هاوکاریی وەزارەتی کارەبا بکەن، تا کارەکانی خۆی رایی بکات، لەبەرامبەردا وەزارەتی کارەبا پێویستە هەوڵێکی زۆر بدات بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما وزەی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکات و ئەو رێوشوێنە بیرۆکراتییانەش تێبپەڕێنێ، کە بوونەتە هۆی لەکارخستنی چەندیین پرۆژەی گرنگ“.

لە کۆبووەنەوەکەدا ئاشکراشی کردووە كە چەندین هەوڵ هەبوون بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا، هەندێکیانیان دەستگیر کردوون و هەرگیز بەرامبەر بەم کردەوانەش دەستەوەستان نابن، چونکە بە قسەی ئەو زیانگەیاندنە بە ئاسایشی نیشتمانی.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گوتیشی ”هەرکەسێ هەوڵی ئاڵۆزکردنی دۆخی ئەمنیی لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان بدات، لێی بێ دەنگ نابین، پێویستیشە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە ئەرکی خۆی رابێ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و پارێزگاکان لەو کارە تێکدەرانە و بەرپرسان بە جدیی کار بۆ نەهێشتنی ئەو تەگەرانە بکەن، کە دێنە سەر رێی دابینکردنی پێداویستییەکان“.












باسنيوز


Top