عێراق.. ژمارەیەک چەکدار بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە بنکەیەکی پۆلیس دەڕفێنن
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021 چەکدارەکان بە چوار ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای میسان.
چەکدارەکان تۆمەتبارێکیان رفاندووە، کە بڕیار بووە ئەمڕۆ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دادگایی بکرێت.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارەکان و تۆمەتبارە رفێندراوەکە سەر بە لایەنێکی سیاسیی دەسەڵاتداری عێراقن.
باسنيوز