لێژنەیەکی پەرلەمان لە بوونی تیمێکی ئیماراتی لە ئیدارەی هەواڵگریی عێراقی دەکۆڵێتەوە

لێژنەیەکی پەرلەمان لە بوونی تیمێکی ئیماراتی لە ئیدارەی هەواڵگریی عێراقی دەکۆڵێتەوە
لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە بوونی تیمێکی ئیماراتی لە ئیدارەی دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەکۆڵێتەوە.

گاتع رکابی، ئەندامی لێژنەکە رایگەیاندووە، دەنگۆی بوونی تیمێکی ئیماراتی لە ئیدارەی دەزگای هەواڵگریی عێراقی ”ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسییەوە“.

گاتع رکابی هەروەها رایگەیاندووە، لێژنەکەیان لە بوونی ئەو تیمە دەکۆڵێتەوە و سوورە لەسەر میونداریکردنی بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە پەرلەمان، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق رایگەیاند، 300 کارمەندی دەزگای هەواڵگریی عێراقی گواستراونەتەوە دەروازە سنوورییەکان و تیمێکی ئیماراتیش بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی عێراقی هێنراونەتە عێراق.












باسنيوز


Top