ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت
ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو بڕیارەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە دوێنێ یەکشەممە ١٥ی٣ی٢٠٢١وە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێراندا هاتووە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە جۆری پەتای کۆرۆناو گۆڕاوی بەریتانی لە عێراق و ئێران تۆمار کراون.
لەو ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دەبێ هەموو کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییەکان پابەندی ئەو بڕیارە بن و لە کاتی گونجاودا موسافیر و گەشتیارەکانی خۆیان لەو بڕیارە ئاگادار بکەنەوە.
باسنيوز