پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز دەکات و کارنامەی کۆبوونەوەکە شەش بڕگە لەخۆ دەگرێت.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 43ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

هەرچەند محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دابوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێنەکراوە.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- درێژەدان بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ بەڵێننامەی PCT

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ بۆ پرۆتۆکۆلی هەمواری رێککەوتننامەی تایبەت بەو تاوانانەی لەناو فڕۆکە روو دەدەن.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی سەلامەتیی بەکارهێنانی سووتەمەنی و سەلامەتیی پاشماوە تیشکدەرەکان

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەنکردنی رێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان عێراق و سعودیە

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ بۆ پرۆتۆکۆلێکی دیکەی تایبەت.




باسنيوز
Top