نەجەف... پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دەستی پێكردەوە

نەجەف... پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دەستی پێكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی تر پێكدادان و توندوتیژی لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای نەجەف و خۆپیشاندەرانی شارەكە لە ناوەڕاستی شارەكە دەستی پێكردەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سەدان خۆپیشاندەر چوونە بەردەم بینای پارێزگای شارەكە و داوای دەست لەكاركێشانەوەی لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەفیان كرد، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی تری حكوومەتی ناوخۆیی نەجەف.

كەمێك دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكە، پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دروست بوو، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان ویستیان بەر بە چوونە پێشەوەی خۆپیشاندەران بۆ بینای پارێزگاكە بگرن.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر چەندین جاری تر پێكدادان و توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست بووە و حكوومەتی فیدراڵییش هەموو جارێك بەڵێن دەدات كۆتایی بە توندوتیژییەكان بێنێت بەرانبەر خۆپیشاندەرانی عێراقی.












باسنيوز


Top