كەشتییەكی عێراقی لە كەناراوەكانی ئێران دۆزرایەوە

كەشتییەكی عێراقی لە كەناراوەكانی ئێران دۆزرایەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد كەشتییەكی نغرۆبووی عێراق لە كەناراوەكانی ئێران دۆزرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێك لە ئاوەكانی دەوڵەتی سعوودیەدا نغرۆ بوو.

كازم فنجان پەرلەمانتاری عێراق و وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كەشتیی T-4ی عێراق دۆزرایەوە كە ناوی "ئەسمین" بوو.

بە گوتەی فنجان، شەپۆڵەكانی بەهێزەكانی دەریا كەشتییەكەیان بەرەو ڕۆژهەڵات و كەناراوەكانی ئێران بردووە.

جێی باسە كەشتییەكە لە كەناراوەكانی باكووری بەندەری بوشەهر بە دوورایی حەفت میلی دەریایی دۆزراوەتەوە.

ئەم كەشتییە عێراقییە بەر لەوەی نغرۆ بێت، تیمە كەشتیوانییەكەی خۆیان ڕزگار كردبوو، تا ئێستا لە سعوودیە ماونەتەوە و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی گەڕانەوەیان بۆ عێراق دەكەن.











باسنيوز


Top