پاکستان هاوکاریی پزیشکی بۆ عێراق دەنێرێت

پاکستان هاوکاریی پزیشکی بۆ عێراق دەنێرێت
پاکستان هاوکاریی پزیشکی بۆ حکوومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەنێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14-3-2021، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ل بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە فەرمانی عومران خان، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، سێ باری فڕۆکەی پڕ لە هاوکاریی پزیشکی، بۆ عێراق دەنێردرێت.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان هەروەها رایگەیاندووە، هاوکاریکردنی عێراق بەهۆی گرنگیدانی پاکستانە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە، کە پەیوەندییەکان رەگی مێژوویی و ئایینییان هەیە.

هاوکاریکردنی عێراق لەلایەن پاکستانەوە لەکاتێک دایە، کە عێراق وڵاتێکی سەرەکیی بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری نەوتی جیهانە و بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک)یش، عێراق لە مانگی 2ـی ئەمساڵ دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بوو لە جیهان.




باسنيوز
Top