دوای پاپا عێراق بانگهێشتی شێخی ئەزهەر دەکات
شاندێکی فەرمیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی سەعد گەمبەش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی، گەیشتووەتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
سەعد گەمبەش داوەتنامەیەکی فەرمیی عێراقی گەیاندووەتە شێخ ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.
محەمەد عەبدولسەلام، ئەینداری گشتیی لێژنەی باڵای برایەتیی مرۆیی لە عێراق رایگەیاندووە، شێخی ئەزهەر کەسایەتییەکی دیاری مسوڵمانان و مرۆڤایەتییە و عێراقییەکان رێز لە پێگەکەی دەگرن.
رۆژی 5-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و گەورەترین قوداسی ئایینی لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر، ساز کرد.
مزگەوت و زانکۆی ئەزهەر، گرنگترین مزگەوتەکانی مێژووی ئیسلامە و سێیەم کۆنترین زانکۆی جیهانە. لە ساڵی 972ـی زایینی دروست کراوە و ئەو کەسەی ئیمامەتیی مزگەوت و زانکۆکە دەکات، پێی دەگوترێ شێخی ئەزهەر، کە فەتواکانی لە لایەن مسوڵمانانی سوننەمەزهەبی جیهان بە گرنگ وەردەگیرێن.
باسنيوز