دوای تیرۆركردنی باوكی رفێندراوێك.. خۆپیشاندانەكان لە عێراق دەستیانپێكردەوە

دوای تیرۆركردنی باوكی رفێندراوێك.. خۆپیشاندانەكان لە عێراق دەستیانپێكردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پێنج پارێزگای عێراقی لە نێوانیشیاندا بەغدا خۆپیشاندانەكان دەستیانپێكردەوە دوای ئەوە باوكی یەكێك لە رفێندراوانی ساڵی 2019 تیرۆركرا.

خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی بەغدا، موسەنا، بابل، میسان و زیقار دەستیانپێكردەوە لەئەنجامی تیرۆركردنی جاسب ئەلھێلچی باوكی پارێزەری رفێندراو، عەلی جاسب.

لەو خۆپیشاندانەدا، پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزەكانی ئەمنی لە موسەنا روویدا و لە ھەندێك پارێزگای دیكە بەریەك كەوتن لە نێوانیان ھەبوو، بەڵام لە بەغدا ھیچ رووبەرووبوونەوەیەك لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان تۆمار نەكراوە.

دوێنی چوارشەممە، ھەندێك چالاكوان رایانگەیاند، ژمارەیەك چەكدار "جاسب ئەلھێلچی" باوكی "عەلی جاسب"یان لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق تیرۆر كردووە.
k24 -
Top