د. بەشیر حەداد: زەحمەتە رۆژی دووشەممە بودجە پەسەند بکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زەحمەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-3-2021، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێویستە رۆژێکی دیکە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، دیاری بکرێت.
بەشیر حەداد هەروەها رایگەیاند، زەحمەتە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا، پەرلەمان بتوانێ پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بکات، چونکە هێشتا پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق پەسەن نەکراوە.
پێشتر لەسەر داواکاریی 150 پەرلەمانتار، محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 15-3-2021ـی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، دیاری کرد.
باسنیوز