پەرلەمانتارێك: لە سەدا نەوەدی دۆسیه‌كانی بودجه یه‌كلابوونه‌ته‌وه جگە لە پشكی ھەرێم
عه‌بدولخالق عه‌زاوی ئه‌ندانی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌دا نه‌وه‌دی دۆسیه‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه یه‌كلابوونه‌ته‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه، تا ئێستا پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: دووشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان دوو پرۆژه‌ی گرنگ تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به دادگای فیدڕاڵییه‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن گرنگه، ئه‌وی دیكه‌شیان پڕۆژه یاسای بودجه‌یه، كه به گرنگترین یاسای وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت.
له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا كه تا ئێستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق گوت: كێشه‌كان له باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و ده‌روازه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه، و له‌م روویە‌وه جه‌ختی لەسەر پێویستی رێككه‌وتنی سیاسی كردەوە بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان.
k24 -