یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی له بانگەوازەکەی كازمی ده‌كات
مارتن ھوس باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگه‌یاند ،" پێشوازی له بانگەوازەکەی مستەفا کازمی ، بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بە ئامانجی چارەسەرکردنی ریشەیی سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان، بەڵام گرنگە سەرجەم لایەنەکان بەشداری لەو گفتوگۆیەدا بکەن".
یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتی ئه‌و گفتوگۆ نیشتمانییه ده‌كات
رونیشیكرده‌وه ، یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتی ئه‌و گفتوگۆ نیشتمانییه ده‌كات هاوكاری عێراقیش ده‌بێت لە بیرۆکەی پتەوترکردنی پەیوەندییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.
8 ی ئه‌م مانگه مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی له هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات.
خه‌ندان