سه‌در پشتیوانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی كازمی راده‌گه‌یه‌نێت

 سه‌در پشتیوانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی كازمی راده‌گه‌یه‌نێت
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پشتیوانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌رده‌بڕێت و داوشاده‌كات، حكومه‌ت به‌ ئه‌ركی خۆی له‌پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی وڵات جێبه‌جێبكات.

حه‌یده‌ر جابری وته‌بێژی فه‌رمی نوسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در داوای له‌حكومه‌ت كردوه‌، به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و شكۆی وڵات هه‌ڵسێت.

سه‌در داوایكردوه‌، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی مه‌سیحیه‌كان پێكبهێندرێت

وتیشی، "سه‌در داوایكردوه‌، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی مه‌سیحیه‌كان پێكبهێندرێت، هه‌روه‌ها داواشی له‌حكومه‌ت كردوه‌، دیالۆگی ئاشتی و چاكسازی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان په‌ره‌پێبدات، به‌بێ رێگه‌پێدان به‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به‌ به‌عس و تیرۆرستان هه‌یه‌".

هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی كارده‌كه‌ن بۆ قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان

باسی له‌وه‌شكرد، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ مافی هه‌مو هاوڵاتیانه‌ و به‌جۆرێك داوای خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی كارده‌كه‌ن بۆ قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان".

8ی ئه‌م مانگه‌، مسته‌فا كازمی له‌ وتارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، په‌یامی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق گه‌یشته‌ جیهان، هاوكات داوای له‌ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد، ده‌ست به‌ دیالۆگێكی نیشتمانی گشتگیر بكه‌ن، بۆ مافه‌كانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات.





خه‌ندان
Top