بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كاردانه‌وه‌ی جیاواز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌رده‌لان نوره‌دین، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئێستا ھەلومەرجەكە گۆڕاوە و حزبی سیاسی نوێ پەیدا بووە، كە بڕوایان بە رێككەوتنەكانی پێشوو نییە و دەیانەوێت لەرێگه‌ی فشاركردن لەسەر ھەرێمی كوردستان، سۆز و سه‌رنجی شەقامی عێراقی بۆخۆیان رابكێشن.
هاوكات ره‌سول نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، لەنێوان ھەولێر و بەغدا، چەندین پرس ھەن، كە پێویستان بە چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە ھەیە، لەسەرووی ھەموویانەوە بە سیاسیكردنی مووچە و بودجەی ھەرێمی كوردستان لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی عێراقەوە، دواتر ماددەی 140 و پرسی پێشمەرگە و كێشە كەڵەكەبووەكانی دیكە.
راسته‌وخۆ دوای په‌یامه‌كه، مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە بانگەوازەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، بۆ رێككەوتن و چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانیش، ئامادەیی تەواوی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دەربڕی.
k24 -