حكوومەتی عێراق بڕیاری دا بە بڕێك پارە قەرەبووی قوربانییانی پەتای كۆرۆنا بكاتەوە

حكوومەتی عێراق بڕیاری دا بە بڕێك پارە قەرەبووی قوربانییانی پەتای كۆرۆنا بكاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بڕیارێك دا بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوانەی كارمەندی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بوون.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی كاتیی عێراق، پێشنیازێكی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق پەسەند كراوە بۆ پێدانی بڕێك پارە بە كەسوكاری ئەو كارمەندانەی وەزارەتەكە كە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش وەك جۆرێك لە قەرەبووكردنەوە و پاداشتی ئەو خزمەتەی قوربانییەكە پێشكەشی هاووڵاتییانی كردووە لە میانی كاركردنی لە وەزارەتی ناوبراودا.

لە پێشنیازەكەدا هاتووە كە بڕی دە ملیۆن دیناری عێراقی بدرێتە كەسوكاری هەر كارمەندێكی وەزارەتی تەندروستی كە بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەست دابێت.












باسنيوز


Top