له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، كازمی ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ده‌ركرد

 له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، كازمی ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ده‌ركرد

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌غدای كرد و ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كرد و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی راسپارد كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشەممە مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كان و ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كردوه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌دواداچونی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ ئه‌منیه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست كردوه‌

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌دواداچونی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ ئه‌منیه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست كردوه‌، بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی به‌غدا، سه‌ردانیكه‌رانی ئیمام كازمی كرده‌ ئامانج.

مسته‌فا كازمی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی راسپاردوه‌، له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و ئه‌ركانه‌ی پێیاندراوه‌، كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن

مسته‌فا كازمی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی راسپاردوه‌، له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و ئه‌ركانه‌ی پێیاندراوه‌، كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی سه‌ردانیكه‌ران كردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی كردون، زۆرترین سه‌رنج و ئاماده‌باشی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌رمی و هێمنی ڕێوڕه‌سمی سه‌ردانی ئیمام موسا بن جه‌عفه‌ر ئه‌نجامبده‌ن.

شه‌وی رابردو، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پردی "الائیمه‌"ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه‌ و ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 10 (ده‌) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.








خەندان
Top