حەلبوسی پرۆژەیاسای بودجە دەخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان

حەلبوسی پرۆژەیاسای بودجە دەخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەخاتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان.

150 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر داواکارییەک بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، کردووە.

محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەرنجێکدا، کە لەسەر داواکارییەکە نووسیویەتی، پشتگیریی خۆی بۆ داواکارییەکە نیشان داوە و رایگەیاندووە، پرۆژەیاسای بودجە دەخرێتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی دووشەممە 15-3-2021.



باسنيوز
Top