هاوپەیمانیی فەتح بانگەوازەكەی مستەفا كازمی ڕەت كردەوە
ئەبو میساق مەساری سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند كە مستەفا كازمی دەیەوێت سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بەكاربێنێت بۆ نزیكبوونەوە لە چەند لایەنێك و ڕاكێشانیان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی.
مەساری گوتی لە راستیدا عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی نییە، بەڵكو هەموو لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەكتریدا، هیچ دابڕانێكیش لە نێوان پێكهاتەكاندا نییە.
سەركردەكەی هاوپەیمانیی میلیشیا شیعەكان گوتیشی بە هەڵە قۆستنەوەی سەردانیكردنەكەی پاپا لەلایەن مستەفا كازمییەوە بۆی هەیە كارەساتی لێ بكەوێتەوە و ئەنجامەكەی پێچەوانە بێتەوە لەگەڵ خواستەكانی ئێستای عێراق و پێویستییەكانی پرۆسەی سیاسی.
ئەم ئێوارهیە مستهفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق له وتارێكی ڤیدیۆییدا رایگهیاند كە پهیامی سهردانهكهی پاپا فرانسیس بۆ عێراق گهیشته جیهان، داوای له ههموو هێزه سیاسییهكانی بهشدار له پرۆسهی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی حكوومهتهكهی كرد، دهست به گفتوگۆیەكی نیشتمانی گشتگیر بكهن، بۆ مافهكانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سهقامگیریی وڵاتەكە.
basnews -