ئەمریكا: لە كات و شوێنی پێویستدا وەڵامی هێرشەكەی عەین ئەسەد دەدەینەوە
ئۆستن لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی "ئەی بی سی"ی ئەمریكی گوتی چی بە پێویست بزانن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دوای هێرشە مووشەكییەكە، ئەنجامی دەدەن.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند كە لایەنی عێراقییان راسپاردووە بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن و ئەنجامدەری هێرشە مووشەكییەكە ئاشكرا بكەن.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە وەڵامی سەربازییان بۆ هێرشەكە دەبێت، ئەگەر بە پێویستی بزانن، ئەمەش لە شوێن و كاتی گونجاودا ئەنجام دەدەن.
جێی باسە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست دا.
باسنيوز