ئەمریكا: لە كات و شوێنی پێویستدا وەڵامی هێرشەكەی عەین ئەسەد دەدەینەوە

ئەمریكا: لە كات و شوێنی پێویستدا وەڵامی هێرشەكەی عەین ئەسەد دەدەینەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند كە وڵاتەكەی لە كات و شوێنی پێویستدا وەڵامی هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی ئەمریكییەكان لە سنووری پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق دەدەنەوە.

ئۆستن لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی "ئەی بی سی"ی ئەمریكی گوتی چی بە پێویست بزانن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دوای هێرشە مووشەكییەكە، ئەنجامی دەدەن.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند كە لایەنی عێراقییان راسپاردووە بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن و ئەنجامدەری هێرشە مووشەكییەكە ئاشكرا بكەن.

ئەوەشی دووپات كردەوە كە وەڵامی سەربازییان بۆ هێرشەكە دەبێت، ئەگەر بە پێویستی بزانن، ئەمەش لە شوێن و كاتی گونجاودا ئەنجام دەدەن.

جێی باسە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست دا.













باسنيوز


Top