لە پارێزگای سەلاحەدین گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە

لە پارێزگای سەلاحەدین گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین ئاشكرای كرد، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین دۆزراوەتەوە کە ڕووفاتی 20 كەسی تێدایە بڕیارە گۆڕەکە هەڵبدرێتەوە.

عەقید محەمەد عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی 3ی2021، لە گوندێكی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە هاوسنووری پارێزگای نەینەویە و دەست بە هەڵدانەوەی دەكرێت."

گوتیشی: "ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە رووفاتی 20 كەسی تێدایە و پێدەچێت لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابن، چونكە ئێسك و پرووسكەکانیان ماوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان کاتی کوشتن بۆ دوو تا سێ ساڵی پێش دەگەڕێتەوە."

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین گەیاند: "پاش دەرهێنانی ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە و پشكنینی DNA ئامادەکاری بۆ ناشتنیان دەکرێت."












باسنیوز


Top