ڕێکخراوی فاو: لە عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کێشەی کەمیی خۆراکیان هەیە

ڕێکخراوی فاو: لە عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کێشەی کەمیی خۆراکیان هەیە
ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی خۆراک و کشتوکاڵ (فاو) تازەترین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر ژمارەیەك وڵاتی جیهان بڵاو كردووەتەوە كە پێشبینی دەكرێت ساڵی 2021 دانیشتوانەکەیان لە دۆخێكی خراپی ئابووریدا بژین.

ڕاپۆرتەكە كە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو بڵاو كراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بە ناوی 45 وڵات كراوە کەلەناویشیاندا عێراق هەیە.

لە بەشێكی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە ئاسایشی خۆراك لە عێراق هەڕەشەی لەسەرە و مەترسییەكی گەورە لەسەر چارەنووسی چەندین ملیۆن كەس لەو وڵاتە هەیە.

بەپێی ئامارێك كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە چوار ملیۆن و 100 هەزار هاووڵاتیی عێراقی ئێستا لە دۆخێكی سەختی ئابووریدا دەژین و بەپێی پێویست خۆراكی تەندروستیان پێ ناگات. لەو ژمارەیەشدا زیاتر لە 700 هەزار كەس بەهۆی كەمیی خۆراكەوە ڕووبەڕووی چەندین جۆر نەخۆشی بوون".











باسنيوز


Top