پاپای ڤاتیکان گەڕایەوە بەغدا

پاپای ڤاتیکان گەڕایەوە بەغدا
پاپای ڤاتیکان کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ شوێنەواری ئور لە پارێزگای زیقار هێنا و بە فڕۆکە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەردانی شوێنەواری ئوری کرد و لەگەڵ نوێنەر و کەسایتییە ئایینییەکانی ئایینە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆ بووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، پاپای ڤاتیکان گەڕایەوە بەغدا و بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆ قەداسێک لە کاتدرائییەی مار یوسفی کلدانەکان لە بەغدا، ساز بکات.

رۆژی هەینی 5-3-2021، پاپا فرانسیس بە سەردانێکی مێژوویی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە 7-3-2021ش سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریر، قەداسێک ساز بکات.













باسنيوز


Top