کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی 11 پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 41ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوون
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چارەسەرکردنی لە جیاوازیی باج لەنێوان عێراق و کوێت
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودیە
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایچوونە پاڵ رێککەوتننامەی نایرۆبی بۆ هەڵگرتنەوەی مین
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ رێگرتن لە پیسبوونی دەریایی
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای تەندروستیی گشتی
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پاڵپشتیی بەشە ناوخۆییەکان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای رێگا گشتییەکان
- دەنگدان لەسەر یاسای خزمەتی مەدەنیی فیدڕالی
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای سەنتەری پلاندانانی شارستانی و هەرێمی
باسنیوز