پاپای ڤاتیکان رۆمای بەرەو عێراق بەجێهێشت
بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە پاپا فرانسی. دەکرێت
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە پاپا فرانسی. دەکرێت و دواتر لە هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پاپا فرانسیز و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت و، لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە
دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا (کۆشکی ئاشتی) بەڕێدەکەوێت و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت و، لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە.
یەکەمجارە لەمێژودا پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات، نەجەف و چەند ناوچەیەکی کولتوری عێراق بەسەردەکاتەوە و رۆژی یەکشەممەش لەیاریگای فڕەنسۆ حەریری بەشداری مەڕاسیمی ئاینی یەکشەممە دەکات و دەگەڕێتەوە بەغدا و بەرەو رۆما دەڕواتەوە.
خەندان