میلیشیایەكی حەشدی شەعبی راگەیاندراوێكی لەبارەی سەردانی سبەینێی پاپای فاتیكان بڵاوكردەوە
سەرایا ئەولیائەلدەم ئاماژەی بەوە داوە كە لە ماوەی سەردانی پاپا فرانسیسدا بۆ عێراق كە سبەی هەینی دەست پێدەكات، چالاكییە سەربازییەكانیان بە هەموو شێوەكانیەوە رادەگرن.
میلیشیا شیعییەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە وەكو ڕێزێك بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان، هێرشەكانیان لە ماوەی سەردانی پاپای فاتیكاندا بۆ عێراق رادەگرن، هەروەها بە گوتەی خۆیان ئەوان وەكو عەرەب ڕێز لە میوان دەگرن.
لە بەشێكی راگەیاندراوەكەشیاندا لەبارەی سەردانەكەی پاپای فاتیكان نووسیویانە ئەگەر لەو كاتەدا هاتبای كە ئێزیدییەكان و مەسیحییەكان دەڕفێندران و سێیەكی عێراق داگیرا كرا، سەردانەكەت زیاتر بەسوود دەبوو.
basnews -