نوێنەری کریستیانەکان لە ئەوقاف: پاپا لە قەرەقووش پەیامێکی بۆ کریستیانەکانی نەینەوا دەبێت

نوێنەری کریستیانەکان لە ئەوقاف: پاپا لە قەرەقووش پەیامێکی بۆ کریستیانەکانی نەینەوا دەبێت
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاپا فرانسیس لە قەرەقووش پەیامێکی بۆ کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دەبێت.

خالید جەمال ئەلبێرد، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیاند "قەداسەتی پاپا دەچێتە قەرەقووش و چاوی بەو کەسانە دەکەوێت کە پێشتر ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببوون و گەڕاونەتەوە، "دەچێتە کەنیسەی ئەلتاهیرە، لەوێ نوێژ دەکات و پەیامێکیشی بۆ کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان ئەوەشی گوت، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە سەردانەکەی بۆ هەولێر بەتایبەت سەردانی عەنکاوە دەکات، دەچێتە دەشتی نەینەوا و قەرەقووش، پاش گەڕانەوەی لە نەینەواوە، لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری دەبێت.

سەبارەت بەو کەسانەی خۆیان ناونووس کردووە بۆ بینینی پاپا، خالید ئەلبێرد گوتی "10 هەزار بلیت ئامادەکراون و لەنێوان ئەو کەسانەشدا کە دەیانەوێت پاپا فرانسیس ببینن کەسانی دیپلۆماسی، حکومی و دەرەوەی وڵاتیش هەن، کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و لەکاتی ئاوارەبوونی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوادا بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە هاوکاریی کریستیانەکانیان کردووە".
rudaw -
Top