وەزیری نەوتی عێراق: یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان لە رووسیا كڕیوە

وەزیری نەوتی عێراق: یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان لە رووسیا كڕیوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند لەگەڵ مۆسكۆ ڕێككەوتوون بۆ كڕینی یەك ملیۆن پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری "سپۆتنیكV"، بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەدا بگاتە دەست وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق.

وەزیری نەوتی عێراق كە ئێستا بە سەردانێكی فەرمی لە مۆسكۆیە، ئەوەشی راگەیاندووە كە بەپێی ڕێككەوتنەكەیان، ئەم یەك ملیۆن پێكوتەیە لە ماوەی دوو هەفتەدا بە پەلە دەگەیەندرێتە عێراق.

ئیحسان عەبدولجەبار بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمیی حكوومەتی فیدراڵی لە مۆسكۆیە و سەرپەرشتی ڕێككەوتنێكی كردووە لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی رووسیا كە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی پێكوتەی سپۆتنیك.

هەروەها بڕیاریشە لەگەڵ ناردنی پێكوتەكان، سندوقی وەبەرهێنانی رووسیا ڕاهێنان بە چەند تیمێكی پزیشكی عێراقی بكەن لە پارێزگا جیاوازەكاندا، لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم پێكوتەیە.











باسنيوز

Top