کۆریای باشوور نەخۆشخانەیەکی چاودێریی چڕ لە بەغدا دروست دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021، ئاژانسی هاوکاریی کۆریای باشوور (کۆیکا) رایگەیاندووە، بڕی 39 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە، تەرخان کردووە.
کۆیکا هەروەها رایگەیاندووە، لەسەر رووبەری حەوت هەزار مەتر دووجا دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کراوە و باڵەخانەی نەخۆشخانەکە چوار نهۆم دەبێت.
ئەو نەخۆشخانەیە، کە بڕیارە لە ساڵی 2023 قۆناغەکانی دروستکردنی کۆتایی پێبێت، هەشت هۆڵی نەشتەرگەری و 100 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشان لەخۆ دەگرێت و 645 کارمەندی تەندروستی دەبێت.
باسنيوز